9/29/11

کوردستان ، ئەوروپایی رەقەم 2


 وا دیارە کوردستان بووەتە ئەوروپای رەقەم 2 ، بۆیە ئەم بابەتەم
نووسی چونکە زۆرر گوێم لێ ئەبێ ئەڵێن کوردستان وا پێش کەتوو وە زۆربەر ئیستیسمار و شتی ئەوروپی گەشەی کردووە ، دەی خوابکەم ببێتە رەقەم 2 ، بەس ئەم بابەتە هەمووی ئەو داخەیە لە دڵما کە چەند ساڵێکەوە چەنەها کەس موشکیلەیانە لەو کاتەی ئینتەرنێت و شتی وا لە کوردستان گەشەی کردووە خەڵک زۆر بەکاری دێنی ئیتر بۆ چات و مات و فەیسبووک نەک شتی باش ، کاکە تۆ حەزت لێیە شتێ لە ئینتەرنیت بكڕی و بە دڵتە بەلام موشکیلەکە ئەوەیە چۆن ئەیکڕی ؟ بە چی ئەیکریت ؟ چۆن بۆت دێننەوە ؟ پارە دەدەی بە کێ ؟ ئایا یەکەم شت Paypall , MasterCard ..هتد هەیە ؟نەوەڵا هیچیمان نیە لە کوردستان بۆیە باسی عێراق ناکەم چونکە بە حساب ئێمە زۆر لە پێش باشوور و ناوەڕاستی عێراقــەوەین ، ئەی چی ئەکەی ؟ قور کوێ خەستە؟ بۆیە پەنا دەبەیتە ئەوەی کە ئەبی کۆمپانیایەک هەبێ ئەو شتانەم بۆ

بێنێتەوە لە ئەمازۆن یا ئی بای ئەوە شکوور من دانەیکەم دۆزیەوە بە ناوی بۆمبێنە ئیتر ئەوە بوو ئەویش ناتوانێ پۆست بکات چونکە خێری باش ناکا ، لەبەر ئەوە هەر دەتوانێ خۆی بۆت بکرێت لە ئەمازۆن یا ئی بای بۆت ئەنیرێتەوە بۆ سلیمانی ، ئینجا مەئەسات لیرەوەیە بۆ نموونە ئەتەوی شتێ بکڕی بایی 2 دۆلارە کاکی بۆمبێنە 8 دۆلارت لی دەسێنێت هەق هێنانەوە وە ئەگەر بیتوو ئەمە Free shipping بێت وە ئەگەر بیتوو ئەوە نەبێت ئەوە 6 دۆلارت بە لایەنی کەمەوە بۆ ئەوەش لێ دەسێنێ ئەمە جگە لە 8 دۆلارەکەی تر ، ئێ کاکە ئەمە لە قوتووی هیچ عەتارێکدا هەبییە؟ ئەمە چ خزمەتگوزاریەکە؟ شتەکە بای 2 دۆلارە تۆ دەبێ 12 دۆلاریش بدەی ، بەس ئیتر ئاوایە چ دەکەی؟ ، نا مەعقولە یەمەن لە ئەمازۆن ئەدرێسی هەیە دەتوانێ بیگیەنیتە یەمەن بەس بۆ عیراقی تیا نیە ؟؟ . لە کۆتاییدا ئاواتمە ئەوروپایی رەقەم 2 ئەم کێشەیەی نەمێنێت و ئیسراحەت بکەین وەک هەموو وڵاتێکی دنیا . 

5 comments:

  1. بێ قەزابی، لەو ئێرانەی دراوسێتان هەموو شتێک هەیە بۆ ئەگەیتە ئەمازۆن

    ReplyDelete
  2. هههههه وەڵا ئەو ئێرانە وەزعەکەی قۆڕ کردووە خۆ تور یش خەریکە لەوێوە دێت .

    ReplyDelete
  3. کاکى ئەوروپی رەقەم دوو ئێستا کۆدى شارەکانى کوردستان هەمووى دیارەو راستەو خۆ هەموو شتێک دێت لە هەر کوێ یەک بێت + بۆ ماستەر و کاستەرو ڤیزا ئەویش ئەوە خەریکى حەل دەبێت من لە هەولێر سەنتەرى هێڤى بۆیان کردم بە ٢٥٠٠٠ دینار عراقی بۆ ماوەى ٥ ساڵ کاردەکات و کێشەى نیست لەگەڵ هەموو جێهان
    ئەوجا هەر بلێ رەقەم دوو نیە
    لەبریشم نەچێ ئەوە کۆدەکانە ئەوە بۆ سلێمانى
    بۆشارەکانى تریش لەوێ هەیە
    http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_postal_codes_in_Iraq#Al_Sulaymaniah_Governorate_46
    بژى رەقەم دوو

    ReplyDelete
  4. دەست خۆش کاک زانا ، باشە وەڵا منیش ئەوەم ئەوێ کە بە ٢٥ هەزار کارتێکت بۆ دروست بکەن ، لە کوێ ئەیکەن ؟

    بژین،

    ReplyDelete
  5. بە خۆش حاڵیەوە ئێستا من کارتێکی ڤیزا م بە دەست هێناوە لە لایەن بانکی شیمالەوە کە بە هەردوو شیووەی ئەلکترۆنی و ئاسای یان بۆ بەکارهێنانی لە ATM .

    بژین،

    ReplyDelete