7/20/11

چەند سەرەتایەکی زمانی فۆرتران


سڵاو ویستم ئەم بابەتە کە نووسیبووم ئێستا بیهێنمە بڵاگەکەی خۆم
ئەمەوێ لێرەدا باسی هەندێتک زانیاری و چۆنیەتی کار کردنی fortran بکەم کە ئێستا لە زۆر شوێنی زانکۆکانی جیهان و کوردستان دەخوێندرێت
وە هیوادارم ئەم کورتە باسە هەر نەبێ زانیاریەکی بچووک بکاتە بوخچەی زانیاریەکانتانەوە .

سەرەتا ناوی FORTRAN لە FORmula TRANslationــەوە هاتووە ئەم زمانە سەرەتا لە ساڵی ١٩٥٠ دروست کرا لە لایەن کۆمپانیای IBMـەوە بۆ مەبەستی زانستی و داوانامەی ئەندازیاری وە بوواری ماتماتیکی . کە ئێستا یەکێکە لەو زمانانەی کە زۆرترتین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا FORTRAN یەکەم زمانی پرۆگرامکردنی ئاست بەرز بوو کە دەرکەوت لە کاتی خۆیدا یەکەم وەشانی لە ساڵی ١٩٥٤ دەرکەوت هەر لەلایەن کۆمپانیای IBMـەوە وە چەند وەشانی دیکەی بە دووای خۆیدا دەرکرد کە بریتی بوون لە FORTRAN 54 , FORTRAN 66 , FORTRAN 77 , FORTRAN 90,FORTRAN 95 , FORTRAN 2003 ئەم زمانە بەکاردەهێنرێت لە زۆر زانکۆدا بە تایبەتی لە کۆلێژی زانست+زانستەکان وە کۆلێژی ئەندازیاری ئەم پرۆگرامە یارمەتیت دەدات لە دروست کردنی پرۆگرامێک بۆ دۆزینەوەی ڕووبەر یان شیکارکردنی نەخشەی ماتماتیکی .
وە کاتێک کاتێک ئەو خوێندکارانەی ئەم پرۆگرامە دەخوێنن پێویستیان بە بەرنامەی fortran power stationــە بۆ جێ بەجێ کردنی داوانامەکان .


چۆنیەتی بەکارهێنانی پیتەکان...

١. ژمارە دەییەکان
٢.ژمارەی ئەلفا بێتی
٣.تایبەتەکان (زۆر گرنگە ئەم جۆرە)

لە کاتی نووسینی پرۆگرام دەبێت ڕەچاوی چەند شتێک بکەیت :
١. لە کاتی نووسینی هاوکێشە نابێت بەم شێوەیە بێت
x+y=5
دەبێت لە fortranــدا هاوکێشە یەک گۆڕاو بکەوێتە لاوە واتە بەم شێوەیە
x=5-y
وە هەروەها نووسینی هەندێک نەخشەی  ماتماتیکی وەک ئەمانەی خوارەوە لە fortran جیاوازە:

بۆ نووسینی ڕەگ دەبێت دەبێت بەم شێوەیە بێت
SQRT(X)
نووسینی نرخی ڕووت بەم شێوەیەیە :
ABS(X)
نووسینی تووانیش بەم شێوەیە :
X**2

تێبینی //
 هێمای (**) بە مانای تووان دێت.
هێمای (*) بە مانای لێکدان دێت.
هێمای (/) بە مانای دەبەش دێت.

لە کاتی نووسینی پرۆگرام :

دەبێت پرۆگرام بەمشێوەیە دەست پێدەکات

!FORTRAN

!THIS PROGRAM TO CALCULATE FLLAN OR FYSAR

PROGRAM PHYSICS_DEPT

ئەم جۆرە نووسینە نەگۆڕە بەڵآم لە کاتی هەندێ نووسینی پرۆگرامی تردا دەگۆڕێت ئەویش کە یەکێ بیەوێت بابەتەکانی تری بزانێ.
وە هەروەها نووسینی پرۆگرام دەکرێت بە دوو بەشەوە
١.INPUT
٢.OUTPUT

لە کاتی نووسی INPUTــدا دەبێت بەشی لای ڕاستی هاوکێشەکە ئەنووسی کە دراوە پێت تا هاوکێشەکە حەل بکەی
ئەویش بە نووسینی هێما بۆیان وە هەوەها INPUT بەشی READــی هاوکێشەکەیە واتە ئەبێت هاوکێشەکە بناسێنیت.
بەم شێوەیە
READ*,
دووای READــەکە هێمای هاوکێشەکە ئەنووسی.
بۆ نموونە ئەم هاوکێشەیە READ ئەکەی ئاوای لێ دێت لە پرۆگرامەکە:
!FORTRAN

!THIS PROGRAM TO CALCULATE FLLAN OR FYSAR

PROGRAM PHYSICS_DEPT

READ*, X , Y ,Z
C=X*Y*Z
لە کاتی نووسینی OUTPUTــدا دەبێت لای چەپی هاوکێشکە بنووسی.
لە کاتی نووسینی بەشی OUTPUTـدا دەبێت چی ئیشت کردووە چاپی بکا بۆت لەسەر مۆنیتەرەکە.
ئەویش بە پێێ ئەم فرمانە
PRINT*,
:: وە هەوەها کە تەواو بوویت دەبێ پێی بڵی بەرنامەکەم تەواو بوو ئەویش بە نووسینی
END PROGRAM
END PROGRAM PHYSICS_DEPT

کە لەکۆتادا دەبێتە ئەمە ::

!FORTRAN

!THIS PROGRAM TO CALCULATE FLLAN OR FYSAR

PROGRAM PHYSICS_DEPT

READ*, X , Y ,Z

 C=X*Y*Z

PRINT*,C

END PROGRAM

END PROGRAM PHYSICS_DEPT

پرۆگرامەکەت کۆتای هات دووای ئەوە لە بەرنامەی MICROSOFT DEVELOPER STUDIO دەچیتە سەر MENUBARــی بەرنامە:
BUILD > COMPILE
ئینجا پێت ڕا ئەگەیەنێت ئەگەر هەڵە هەبێت ئەگەر نەبوو بەم شێوەیە بڕۆ :
BUILD PHYSICS_DEPT
ئینجا کۆتای بۆ دەرکەوتنی شاشە رەشەکە
EXECUTE PHYSICS_DEPT

تێبینی//

 تۆ ئەبێت ژمارە داخل بکەی بۆ هەر سێ گۆڕاوەکە بۆ ئەوەی لێکدانیان پێبکات
ئەمەیش بریتی بوو لە کۆتای
هیوای سود وەرگرتن لەم باسە .

No comments:

Post a Comment