12/11/11

واز لە هاک بێنن دوو ئیش بۆ کورد بکەن باشترە..

سڵاو هاوڕێیان 
ئەم ماوەیەی پێشوو سوپاس بۆ کاک هیوا کە ماپ مەیکەری نیشانم دا لەم بابەتەدا ئاگاداری کردینەوە و هەلمان بۆ رەخسا بیکەین بەکوردی هەمووی لەگەڵ چەند برادەرێکی تر وەک ئاکار و زمانیار و کاک حامد 
چەندبرادەرێکی تر کە ناویان نازانم کاتێ ئەوان خەریکی بوون، بە ڕاستی من هەر لە سەرەتەوە حەزم کرد بەشداری بکەم چونکە ئەمە کاری باش و بەسود کە ئەگەر گەرەکتە ئیش بکەی! ئیتر دووای ئەوەی بە ڕێژەی %100 هەموو ورەرگێڕانەکان تەواو بوون و چاوەڕوانی گووگڵ ـین کە ئیتر کوردیەکەش بناسێنێ خوابکەم ئەمەش وەک  کوردی کردنەکەی گووگڵ ی لێ نەیات کە برادەرانی دەزگای تەکنۆلۆجی حکومەتی هەرێم بیکەنە بەرهەمی خۆیان و بڵێن ئێمە کردمان ، دووای ئەوە کاک هیوا باسی ئەوەی کرد ئەگەر بێت و هەر کەسە و لای خۆیەوە هەوڵی نەخشەکێشکردنی هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان بدات ئەونەی تر کارەکە جوانتر دەبێتن ، بۆیە منیش لەو کاتەوە خەریکی بووم لە چەمچەماڵ و شۆرش و تەکییە کارم کردووە و تا ئێستا کارەکان بەردەوامە و هەوڵ دەدەم یەکەم جار نەخشەکردنەکەی شاری چەمچەماڵ و شۆڕش تەواو بکەم ئینجا کارەکانم لە شارەکانی تر بکەم ، جا من
لەم بابەتەدا تەنها مەبەستم ئەوە بوو کە زۆرر زۆرر فشەکەر دەبینم رۆژ تا ئێوارە خەریکی هاک و ئەم قسە قۆڕانانەن کە هیچیشیان نایزانن جارێ هاک چەس؟ بەڵام ئیتر کە هەر تاکێکی کوردی تازە فێری ئینتەرنێت و شت دەبێت یەکەم بابەت کە گرنگە بە لایەوە ئەوەیە کە هاک بکات ! بەڵام چۆن؟ خۆزگە هاکیش بزانن فە لەبەر ئەوە تا تاقەتیان هەیە و گەنجی خۆیان بەسەر ئەو هاک و شتانەوە بەسەر دەبەن و لە دووای سەیر دەکا هیچ پێ نیە و هیچیشی نەکردووە شایەنی ئەوە نیە رۆژێ لە رۆژان بڵێ وەڵا لە فڵان گرووپ ئیشێکی وا گرنگمان کردووە یان فڵان پرۆژە مان کردووەتە کوردی ، هەر بەم بۆنەیەوە ئێستا زۆربەی ئەو کەسانەی دەیاناسم لە نێتەوە بوونە رەفیقم هەمووی لەو پرۆژانەوە کردوومانە بە کوردی یا ئیشێکی ترمان کردووە پێکەوە ، کە ئەمانەش جێگەی شانازین . 
بۆیە دەڵێم واز لە هاک بێنن و دوو نەخشە بۆ شارەکەت بکێشە هێشتا کار لە کار نەترەزاوە تا ئەو کاتەی کە رۆژێ لە رۆژێ سەیرێکی گووگڵ ماپ ـت کرد ببینی شارەکەت هەموو شوێنێکی دیاریکراوە و کۆڵان ـەکان نەخشە کراون لەسەری کە ئەمەش کارێکی زۆر پیرۆزە ئەگەر بیکەی هەم بۆ خۆت و هەم بۆ کوردستان ئەگەر تۆ کورد پەروەری؟، یان لەم ماوەیە گوێم لە کەوزێک لە فەیسبووک کە دەی گووت داوای وەرگێڕانی زمانی کوردی دەکەین لە کوردی بۆ زمانەکانی تر و لە زمانەکانی ترەوە بۆ کوردی ،ئێ ئاخر کاکەەەەەەە داوای چی دەکەی؟ خۆ گووگڵ زمانی کوردی چوزانێ تا شتت بۆ بکاتە کوردی غێر دەبێ خۆت کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بابەتی ویکی یا هەر بابەتێکی دی سەر ئینتەرنێت بکەیتە کوردی ئینجا گووگڵ بنکەی زانیاری تەواوی دەستکەوێت لە زمانی کوردی و شایەنی ئەوە بێت کە بتوانێ زمانی کوردیش پشتگیری بکات.
 لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو ئەوانەی خەریکی هاک ن بەڵام خۆت بڵێ ئەمە شتێکی پیرۆز و بەسودە یا هاک؟ کە هیچیش سودی لێ نابینی.

2 comments:

  1. دەست خۆش بەڕاستی وایە...

    ReplyDelete
  2. كاكه‌ جوتیار خۆت پێشتر هاك كردوه‌ زۆر كه‌سێكی به‌توانا بویت ئیستا هاتویت قسه‌ ئه‌كه‌یت له‌ گه‌ڵ ریز =D

    ReplyDelete