7/20/11

من و وەرگێڕان لەسەر ئینتەرنێت

من لە سەرەتای  ساڵی 2007 بە دوواوە خەریکی وێبسایت دروست کردن و ئەم کارانە بووم بۆیە ئاشنایم لەگەڵ بەکوردیکردن نەبوو تا ئەو کاتەی کارم بەوە بوو کە رووکاری پرۆگرامۆکەکان بکەمە کوردی بۆ خۆم ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ کارکردن لە بەکوردی کردن لە مەکۆی وێبچن دووای ماوەیەک بووم بە ئەندامی گرووپی وەرگێڕان ئەمەش لە ساڵی 2008 بە دوواوە دەکاتن کە ئەو کات زۆر کاری باش مان کرد وەک بە کوردی کردنی چەند پرۆگرامۆکەیەکی وەک php-fusion , xchat  ,wordpress ,minibb ، و چەندان کارێکی دی کە ئێستا لە بیرم نەماون وە هەروەها خەریکی بە کوردی کردنی سیستەمی کارگێری ئوبونتو بووین بەڵام ئەمەش دووای کارێکی زۆر نەمانتووانی تەواوی کەین ئەویش بەهۆی کەمی بەشداربووان لەم کاتانەشدا بوو ئەگەر هەڵە نەبم لە زکورد بڕیار درا فەرهەنگێکی ئای تی ئینگلیزی کوردی بڵاوبکرێتەوە و لە چاپ بدرێت کە ئەم فەرهەنگە زۆرمان کارمان تیا کرد بۆ زیادکردنی ووشە بۆی وزۆرر بەسوود بوو بە تایبەتی بۆ خۆم لە کاتی وەرگێڕان چوونکە زۆر پێویستم پێی ئەبوو بۆ بەکوردی کردنی چەندەها زارەوەی ئای تی بە خۆشحاڵەیەوە تووانیم دانەیەک وەربگرم وەک ئەندامی زکورد ، ئینجا لە ساڵی 2009 زۆر کارم بۆ کوردی کردنی پرۆگرامۆکەی دروپاڵ کرد کە تیایدا بەشێکی زۆرم کردە کوردی وەک لێرە باس کراوە وا ئیستا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە وە هەروەها لەم ساڵەوە ئیشم لەگەڵ ویکیپیدیا ئەکرد بۆ نووسینی بابەتی کوردی لە ویکی کوردی خۆماڵی لە ئەنجامدا چەند بابەتێکم نووسی کە ئەو کات کۆمەڵێک بووین کە بە جدی کارمان بۆ دەکرد نموونە وەک کاک برووسک و کاک ئارا کاک ئازا چەند کەسێکی کەمی دی ، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ویکیپێدیای کوردی تۆزێ کەمتەرخەمی پیوە دیاربێت دووای ماوەیەک کارکردن تیایدا چونکە کاردانەوەی نەبوو ئەو کارانەی دەمان کرد واتە نووسەر زیای ناکرد و خەڵک ئەونە گرنگی پێ نە ئەدا کە ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو کە تاکی کوردی کە لە بوواری ئینتەرنێت و ئای تی کاریان دەکرد و بیریان لەمە نەدەکردەوە بەس ناهەقیان ناگرم چات کردن هەموو شتێکی لە تاکی کوردی زەوت کردووە ، واتە لە بیری ئەوە نەبوون باشە من ئەونە سەعات لەسەر ئینتەرنێت دا ئەنیشم بۆ کارێکی بەسوود نەکەم ؟ بۆ شتێ فێر نەبم ؟ بۆ نەزانم دنیا چی تیایە؟ کە ئەمانەش کۆمەڵە پرسیارێ بوون کە باوەڕ ناکەم لە % 10ـی تاکی کوردی بیری لێ کردبێتەوە هەر چەندە ئەوەش هەقە بڵێین کە چەندێک کەسانی ئای تی بە مانای کەلیمە هەن کە چەندەها کاری باشیان کردووە و کە جێی بایەخ و شانازییە وە لە ساڵی 2010 بە دوواوە خەریکی ویکی چاوگ بووین کۆمەڵێ برادەر کە لەم لیستەدا ناویان هاتووەوە و تا ئێستاش کاردەکەین لەگەڵ چاوگ کە گرنگی بە بوواری سەرچاوە کراوە و لینوکس دەدات ،تا ئێستا دوو ماڵپەرم بە کوردی گەیاندووە ئەوانیش هەر یەکە لە بۆچی لینوکس باشترە لە ویندۆز؟ و ماڵپەڕی بارکردنی وێنە، بۆیە من و وەرگێڕان هەر جارێ عەرەبەکان دەڵێن "صولاة و جولاة "ـمان زۆرە پیکەوە هەیە ، وە لە ئێستادا تەنها ئاواتم ئەوەیە سیستەمی مۆبایکی ئاندرۆید بە زمانی کوردی ببینم و وە کاری بۆ کراوە ئەگەر سەر بگرن کارەکان .
لە کۆتاییدا هیوام خۆشیتانە و سەرم ئێشانن .

بژین،

No comments:

Post a Comment