12/11/11

واز لە هاک بێنن دوو ئیش بۆ کورد بکەن باشترە..

سڵاو هاوڕێیان 
ئەم ماوەیەی پێشوو سوپاس بۆ کاک هیوا کە ماپ مەیکەری نیشانم دا لەم بابەتەدا ئاگاداری کردینەوە و هەلمان بۆ رەخسا بیکەین بەکوردی هەمووی لەگەڵ چەند برادەرێکی تر وەک ئاکار و زمانیار و کاک حامد 
چەندبرادەرێکی تر کە ناویان نازانم کاتێ ئەوان خەریکی بوون، بە ڕاستی من هەر لە سەرەتەوە حەزم کرد بەشداری بکەم چونکە ئەمە کاری باش و بەسود کە ئەگەر گەرەکتە ئیش بکەی! ئیتر دووای ئەوەی بە ڕێژەی %100 هەموو ورەرگێڕانەکان تەواو بوون و چاوەڕوانی گووگڵ ـین کە ئیتر کوردیەکەش بناسێنێ خوابکەم ئەمەش وەک  کوردی کردنەکەی گووگڵ ی لێ نەیات کە برادەرانی دەزگای تەکنۆلۆجی حکومەتی هەرێم بیکەنە بەرهەمی خۆیان و بڵێن ئێمە کردمان ، دووای ئەوە کاک هیوا باسی ئەوەی کرد ئەگەر بێت و هەر کەسە و لای خۆیەوە هەوڵی نەخشەکێشکردنی هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان بدات ئەونەی تر کارەکە جوانتر دەبێتن ، بۆیە منیش لەو کاتەوە خەریکی بووم لە چەمچەماڵ و شۆرش و تەکییە کارم کردووە و تا ئێستا کارەکان بەردەوامە و هەوڵ دەدەم یەکەم جار نەخشەکردنەکەی شاری چەمچەماڵ و شۆڕش تەواو بکەم ئینجا کارەکانم لە شارەکانی تر بکەم ، جا من

9/29/11

کوردستان ، ئەوروپایی رەقەم 2


 وا دیارە کوردستان بووەتە ئەوروپای رەقەم 2 ، بۆیە ئەم بابەتەم
نووسی چونکە زۆرر گوێم لێ ئەبێ ئەڵێن کوردستان وا پێش کەتوو وە زۆربەر ئیستیسمار و شتی ئەوروپی گەشەی کردووە ، دەی خوابکەم ببێتە رەقەم 2 ، بەس ئەم بابەتە هەمووی ئەو داخەیە لە دڵما کە چەند ساڵێکەوە چەنەها کەس موشکیلەیانە لەو کاتەی ئینتەرنێت و شتی وا لە کوردستان گەشەی کردووە خەڵک زۆر بەکاری دێنی ئیتر بۆ چات و مات و فەیسبووک نەک شتی باش ، کاکە تۆ حەزت لێیە شتێ لە ئینتەرنیت بكڕی و بە دڵتە بەلام موشکیلەکە ئەوەیە چۆن ئەیکڕی ؟ بە چی ئەیکریت ؟ چۆن بۆت دێننەوە ؟ پارە دەدەی بە کێ ؟ ئایا یەکەم شت Paypall , MasterCard ..هتد هەیە ؟نەوەڵا هیچیمان نیە لە کوردستان بۆیە باسی عێراق ناکەم چونکە بە حساب ئێمە زۆر لە پێش باشوور و ناوەڕاستی عێراقــەوەین ، ئەی چی ئەکەی ؟ قور کوێ خەستە؟ بۆیە پەنا دەبەیتە ئەوەی کە ئەبی کۆمپانیایەک هەبێ ئەو شتانەم بۆ

7/20/11

چەند سەرەتایەکی زمانی فۆرتران


سڵاو ویستم ئەم بابەتە کە نووسیبووم ئێستا بیهێنمە بڵاگەکەی خۆم
ئەمەوێ لێرەدا باسی هەندێتک زانیاری و چۆنیەتی کار کردنی fortran بکەم کە ئێستا لە زۆر شوێنی زانکۆکانی جیهان و کوردستان دەخوێندرێت
وە هیوادارم ئەم کورتە باسە هەر نەبێ زانیاریەکی بچووک بکاتە بوخچەی زانیاریەکانتانەوە .

سەرەتا ناوی FORTRAN لە FORmula TRANslationــەوە هاتووە ئەم زمانە سەرەتا لە ساڵی ١٩٥٠ دروست کرا لە لایەن کۆمپانیای IBMـەوە بۆ مەبەستی زانستی و داوانامەی ئەندازیاری وە بوواری ماتماتیکی . کە ئێستا یەکێکە لەو زمانانەی کە زۆرترتین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا FORTRAN یەکەم زمانی پرۆگرامکردنی ئاست بەرز بوو کە دەرکەوت لە کاتی خۆیدا یەکەم وەشانی لە ساڵی ١٩٥٤ دەرکەوت هەر لەلایەن کۆمپانیای IBMـەوە وە چەند وەشانی دیکەی بە دووای خۆیدا دەرکرد کە بریتی بوون لە FORTRAN 54 , FORTRAN 66 , FORTRAN 77 , FORTRAN 90,FORTRAN 95 , FORTRAN 2003 ئەم زمانە بەکاردەهێنرێت لە زۆر زانکۆدا بە تایبەتی لە کۆلێژی زانست+زانستەکان وە کۆلێژی ئەندازیاری ئەم پرۆگرامە یارمەتیت دەدات لە دروست کردنی پرۆگرامێک بۆ دۆزینەوەی ڕووبەر یان شیکارکردنی نەخشەی ماتماتیکی .
وە کاتێک کاتێک ئەو خوێندکارانەی ئەم پرۆگرامە دەخوێنن پێویستیان بە بەرنامەی fortran power stationــە بۆ جێ بەجێ کردنی داوانامەکان .


چۆنیەتی بەکارهێنانی پیتەکان...

من و وەرگێڕان لەسەر ئینتەرنێت

من لە سەرەتای  ساڵی 2007 بە دوواوە خەریکی وێبسایت دروست کردن و ئەم کارانە بووم بۆیە ئاشنایم لەگەڵ بەکوردیکردن نەبوو تا ئەو کاتەی کارم بەوە بوو کە رووکاری پرۆگرامۆکەکان بکەمە کوردی بۆ خۆم ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ کارکردن لە بەکوردی کردن لە مەکۆی وێبچن دووای ماوەیەک بووم بە ئەندامی گرووپی وەرگێڕان ئەمەش لە ساڵی 2008 بە دوواوە دەکاتن کە ئەو کات زۆر کاری باش مان کرد وەک بە کوردی کردنی چەند پرۆگرامۆکەیەکی وەک php-fusion , xchat  ,wordpress ,minibb ، و چەندان کارێکی دی کە ئێستا لە بیرم نەماون وە هەروەها خەریکی بە کوردی کردنی سیستەمی کارگێری ئوبونتو بووین بەڵام ئەمەش دووای کارێکی زۆر نەمانتووانی تەواوی کەین ئەویش بەهۆی کەمی بەشداربووان لەم کاتانەشدا بوو ئەگەر هەڵە نەبم لە زکورد بڕیار درا فەرهەنگێکی ئای تی ئینگلیزی کوردی بڵاوبکرێتەوە و لە چاپ بدرێت کە ئەم فەرهەنگە زۆرمان کارمان تیا کرد بۆ زیادکردنی ووشە بۆی وزۆرر بەسوود بوو بە تایبەتی بۆ خۆم لە کاتی وەرگێڕان چوونکە زۆر پێویستم پێی ئەبوو بۆ بەکوردی کردنی چەندەها زارەوەی ئای تی بە خۆشحاڵەیەوە تووانیم دانەیەک وەربگرم وەک ئەندامی زکورد ، ئینجا لە ساڵی 2009 زۆر کارم بۆ کوردی کردنی پرۆگرامۆکەی دروپاڵ کرد کە تیایدا بەشێکی زۆرم کردە کوردی وەک لێرە باس کراوە وا ئیستا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە وە هەروەها لەم ساڵەوە ئیشم لەگەڵ ویکیپیدیا ئەکرد بۆ نووسینی بابەتی کوردی لە ویکی کوردی خۆماڵی لە ئەنجامدا چەند بابەتێکم نووسی کە ئەو کات کۆمەڵێک بووین کە بە جدی کارمان بۆ دەکرد نموونە وەک کاک برووسک و کاک ئارا کاک ئازا چەند کەسێکی کەمی دی ، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ویکیپێدیای کوردی تۆزێ کەمتەرخەمی پیوە دیاربێت دووای ماوەیەک کارکردن تیایدا چونکە کاردانەوەی نەبوو ئەو کارانەی دەمان کرد واتە نووسەر زیای ناکرد و خەڵک ئەونە گرنگی پێ نە ئەدا کە ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو کە تاکی کوردی کە لە بوواری ئینتەرنێت و ئای تی کاریان دەکرد و بیریان لەمە نەدەکردەوە بەس ناهەقیان ناگرم چات کردن هەموو شتێکی لە تاکی کوردی زەوت کردووە ، واتە لە بیری ئەوە نەبوون باشە من ئەونە سەعات لەسەر ئینتەرنێت دا ئەنیشم بۆ کارێکی بەسوود نەکەم ؟ بۆ شتێ فێر نەبم ؟ بۆ نەزانم دنیا چی تیایە؟ کە ئەمانەش کۆمەڵە پرسیارێ بوون کە باوەڕ ناکەم لە % 10ـی تاکی کوردی بیری لێ کردبێتەوە هەر چەندە ئەوەش هەقە بڵێین کە چەندێک کەسانی ئای تی بە مانای کەلیمە هەن کە چەندەها کاری باشیان کردووە و کە جێی بایەخ و شانازییە وە لە ساڵی 2010 بە دوواوە خەریکی ویکی چاوگ بووین کۆمەڵێ برادەر کە لەم لیستەدا ناویان هاتووەوە و تا ئێستاش کاردەکەین لەگەڵ چاوگ کە گرنگی بە بوواری سەرچاوە کراوە و لینوکس دەدات ،تا ئێستا دوو ماڵپەرم بە کوردی گەیاندووە ئەوانیش هەر یەکە لە بۆچی لینوکس باشترە لە ویندۆز؟ و ماڵپەڕی بارکردنی وێنە، بۆیە من و وەرگێڕان هەر جارێ عەرەبەکان دەڵێن "صولاة و جولاة "ـمان زۆرە پیکەوە هەیە ، وە لە ئێستادا تەنها ئاواتم ئەوەیە سیستەمی مۆبایکی ئاندرۆید بە زمانی کوردی ببینم و وە کاری بۆ کراوە ئەگەر سەر بگرن کارەکان .
لە کۆتاییدا هیوام خۆشیتانە و سەرم ئێشانن .

بژین،